هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار ده‌كات

وتارى نوری مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | فۆتۆ: پێگه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى یاسا
SNN
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كورد به یه‌ك كاندید به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆماردا نه‌كات ئێمه ئه‌گه‌رى هه‌یه بایكۆتى دانیشتنه‌كه بكه‌ین، ده‌شڵێت: “ئێمه نامانه‌وێت ماڵى كورد په‌رته‌وازه بێت”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 6ى ئازار، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕێگه‌ى نووسراوێكى فه‌رمییه‌وه كه واژووى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى له‌سه‌ره رایگه‌یاند، “بڕیارماندا به كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق بۆ جارى سێیه‌م و كۆتا جار، جارێكى تر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رگاى خۆپاڵاوتن ناكرێته‌وه”.
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به رێبه‌رى نورى مالیكى یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه پێكهێنه‌ره‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ها نورى، وته‌بێژى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: “ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت ترازان له‌نێو ماڵى كورد دروستبێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه بۆ ئه‌گه‌رى بایكۆتكردنى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار ده‌كات و ئه‌وه‌شى ده‌خاته‌ڕوو، “ئه‌گه‌ر هیچ لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنێك له‌نێوان هێزه كوردى و شیعه‌كاندا نه‌بێت سه‌رۆككۆمار تێناپه‌ڕێنرێت، چونكه بایكۆتكردنیش هه‌یه وه‌ك ئه‌گه‌رى سێیه‌م”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به هه‌ماهه‌نگى پۆستى سه‌رۆككۆمار یه‌كلانه‌كرێته‌وه ئه‌وان ئاماده‌نین بچنه دانیشتنه‌كه‌وه.
به‌ها نوورى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “گرنگ و پێویسته هێزه سیاسیه‌كان له‌یه‌كترى تێبگه‌ن و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتن”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
16 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
22 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
16 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
22 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش



