
كێڵگهیهكى گه‌نمه‌شامى له هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
ئابووریناسێك رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشبینى ده‌كه‌م نرخى دۆلار دابه‌زێت و نرخى خۆراك به‌رزبێته‌وه، ده‌شڵێت: “هه‌رگیز قات و قڕى له هه‌رێمى كوردستان روونادات هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له ساڵانى 1990كان روویدا”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د. عیزه‌ت سابیر، شاره‌زاى بوارى ئابوورى و مامۆستاى زانكۆ رایگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكارییه ئابوورییه خێرایانهى كه له ئێستادا له جیهاندا هاتوونهتهكایهوه له ئه‌نجامى شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا ته‌واوى هاوكێشه ئابوورییه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینى ده‌كه‌م له عێراق نرخى دۆلار دابه‌زێت، نرخى خۆراك و نه‌وت به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه نرخى یه‌ك ده‌به زه‌یت له شه‌و و رۆژێكدا بۆ چه‌ند قاتێك به‌رزبێته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى ئابووریی باس له هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه ده‌كات بۆ رۆن و گه‌نمى ئۆكرانیا و رووسيا، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “هاووڵاتییانى ئێمه له‌وه‌ده‌ترسن قات و قڕى رووبدات، چونكه له ساڵى 1990ه‌كان شتێكى له‌و بابه‌ته روویدا، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز رووناكات، چونكه ئێستا جێگره‌وه هه‌یه، ئێمه ئه‌توانین له‌برى رووسیا و ئۆكرانیا رۆن له توركیا هاورده بكه‌ین، چونكه ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى خۆراك له جیهاندا”.
به وته‌ى د. عیزه‌ت سابیر، ” ئه‌كرێت شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیا باشترین ده‌رفه‌ت بێت بۆ جووتیارانى عێراق به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى گه‌نم ده‌چێنن، چونكه به‌هۆى شه‌ڕه‌وه عێراق ناچاره پشت به گه‌نمى ناوخۆ ببه‌ستێت”، هاوكات داوا له جوتیاران ده‌كات، “ئه‌مساڵ گه‌نمه‌كانیان هه‌ڕاج فرۆش نه‌كه‌ن”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه داوا ده‌كات، “حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق باج له‌سه‌ر خوراك لابده‌ن و له‌سه‌ر كهرهسهتهى كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنیات و جوانكارى زیادیبكهن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوسه‌نگى نرخ رابگرت له جیهاندا”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



