
کارمەندی کۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای تێپەربوونی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا ئێستا پارەی كارمەندانی چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن دابەشنەكراوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش ئاشكرایدەكات پارەی ئەو كارمەندانە دابینكراوە و ڕەوانەی بانقەكان كراوە و هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشكردنی دەكرێت، هاوكات ڕێزو سوپاسێكیش دەدرێتە ئەو كارمەندانەی فەرمانبەری حكومەتن.
حەیدەر محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی چاودیری سندوقەكانی هەڵبژاردن بەكۆتا گەیشتووە و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕزامەندی دراوە بە خەرجكردنی ئەو پارەیە و هاوكات لە هەفتەی داهاتووش دەستبەدابەشكردنی دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق پارەی پێویستیان بۆ گەنجینەكان لە پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ناردووە و تەنیا ئەوە ماوە داوا بكەن بانكەكان پارەكان دابەشبكەن و لەهەندێك پارێزگاش دەستبەدابەشكردنی كراوە و هەفتەی داهاتووش ئەو پرۆسەیە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش دەستپێدەكات.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەرخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە كە كۆمیسیۆن و حكومەت وا ڕێككەوتوون كە ئەو كەسانەی كارمەندی دامەزراوە حكومییەكان نین و دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان بڕی 250 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكریت و هاوكات ئەو چاودێرانەشی كە فەرمانبەری حكومەتن ئەوا بڕی 150 هەزار دینار و لەگەڵ پێدانی ڕێز و سوپاسێكت بۆ ئەوكارمەندانە پێیان دەدرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



