یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییەو داوای كەمكردنەوەی كورسی پێكهاتەكانیشی نەکردووە

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسینی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لە یەكێتیی نشتمانیی كوردستان ئەو سیاسەتەی (مام جەلال) پەیڕەودەكەین كە داوای پێدانی مافە ڕەواكانی بە نوێنەری راستەقینەی نەتەوە و پێكهاتەكانی كوردستانی دەكرد و پاڵپشتی داواكارییەكانیان بووە، بۆیە ئێمە داوای كەمكردنەوەی كورسییەكانمان نەكردووە بەڵكوو دەمانەوێت نوێنەری راستەقینەی ئەو پێكهاتانە نوێنەرایەتییان بكرێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كە قسەوباس لە بارەی دەستكاریكردنی كورسی پێكهاتەكان دەكرێت و داوای كەمكردنەوەیان دەكرێت، ئێمە لە یەكێتی هەمیشە لەسەر ئەو پەیڕەو بیركردنەوانەی (مام جەلال) كارمانكدرووە كە داوای پێكەوەژیانی پێكهاتەكان و پێدانی مافەكانیانی كردووە، ئێمە جەخت لەسەر هەمان بیركردنەوە دەكەینەوە و بە شانازیشەوە كە مام جەلال نەخشە داڕێژەری ئەو پێكەوە ژیانە بووە كە لە كوردستان بەدیدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هاوشێوەی زۆربەی فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان تێبینی و سەرنجمان لەسەر چۆنیەتی نوێنەرایەتیكردنی كورسی نەتەوەو پێكهاتەكانی ناوپەرلەمان هەیە، بۆیە ئێمە داوای كەمكردنەوەی ژمارەی كورسی پێكهاتەكانمان نەكردووە بەڵكوو پێمان وایە دەبێت بەجۆرێك لەجۆرەكان ڕێكخستنەوە بۆ ئەو كورسیانە بكرێت كە بەراستی نوێنەرایەتی پێكهاتەكان بكەن و هیچ كەس و لایەنێكی دیكە نەتوانێت كاریگەری لەسەر بڕیارەكانیان دابنێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەچەندین بۆنە و چەندین جار و لە كۆبونەوەكانیشماندا لەگەڵ لایەنەكان و فراكسیۆنەكان جەختمان لەوەكردووەتەوە كە یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی یاسایی خۆیدا و لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنین، بەڵام دەبێت زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە بڕەخسێت و یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێتەوە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



