
بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات كە بەرز بونەوەی نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین لەدەسەڵاتی دام و دەزگاكانی پارێزگای سلێمانیدا نییە، سەرۆكی لیژنەی وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی ئەوە دەخاتەڕوو، كە حكومەت پلانی ئەوەی هەیە چۆن پارە كۆبكاتەوە و پلانی ئەوەی نییە بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیان كەمبكاتەوە.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە پارێزگای سلێمانی لەدەستەڵاتی یەكە كارگێڕییەكانی سنورەكەدا نییە، بەڵكوو پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سوتەمەنییەوە هەیە لە بازاڕەكانی جیهاندا، هاوكات ئەو سوتەمەنیەی پێشووتر لە دەروازەی باشماخەوە دەهات نرخی بەرزنەبوو، بەڵام ئێستا لەوێش نرخ بەرز بوەتەوە و بەهەمان شێوە لێرەش نرخەكەی بەرزدەبێتەوە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین چاوەڕوانكرابوو چونكە ئێمە پێشتر چەندین جار حكومەتمان لەم بابەتە ئاگادار كردبوویەوە، بەڵام گوێ بۆ پێشنیارەكانمان نەگیرا، كە بەتایبەت لەڕووی دابینكردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەكان بۆ ئەوەی بتوانن بڕی بەرهەمی ناوخۆیی لە بەنزین زیاد بكەن و نرخەكەشی دابەزێنن، بەڵام دیارە ئەوە لەبەرژەوەندی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە هەتا حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر ئەم جۆرە سیاسەتەی پەیڕەوی دەكەن بەردەوام بن نرخی سوتەمەنی زیاتر بەرزدەبێتەوە، چونكە حكومەت پلانی ئەوەی هەیە چۆن پارە كۆبكاتەوە پلانی ئەوەی نییە چۆن بارگرانی سەر شانی هاووڵاتیان كەمبكاتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


