
دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، كە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر دووبارە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەدرێت، چونكە تائێستا هیچ نوسراوێكمان لەلایەن بەغداوە بەدەستنەگەیشتووە بە ڕاگرتنی ئەو بڕە پارەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی بالای لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەسەر ئاستی باڵا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پەیوەندی بە حكومەتی عێراقییەوە كراوە و داوای ڕوونكردەوە كراوە لەبارەی هۆكاری نەناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم، لە وەڵامدا بەرپرسانی پەیوەندیدار بەناردنی ئەو برە پارەیە لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە لەهەفتەی داهاتوودا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە هیچ نوسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ڕاگرتنی ئەو 200 ملیار دینارە، بەڵكووئەوەشی كە نێردراوە بە شێوەی سولفە بووە و ناچێتە چوارچێوەی بودجەی گشتی عێراق كە پشكی هەرێم لەو بودجەیەدا دیاریكراوە.
لە رۆژانی رابردوودا فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاندبوو: لە رۆژانی داهاتوودا حکومەتی فیدڕاڵ 200 ملیار دینارەکە رەوانە دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


