
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام تا ئێستا دەستبەدابەشكردنی مووچە نەكراوە، بانکەکانيش دەڵێن “بەهۆی ئەوەی تا دوێنێ پارەی فرۆشتنی داهاتی نەوت ڕەوانەی بانكەكانی سلێمانی نەكراوە پارە لە بانکەکاندا نييە تا مووچە دابەشبکرێت”.
بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كە SNNكردوویەتی و بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە بانكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێیدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەنها مووچەی لیواهاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراوە كە مووچەكانیان لەلایەن هیزەكانی هاوپەیمانانەوە تەرخاندەكرێت، بەڵام تا ئەمڕۆش هیچ بڕە پارەیەك لە داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕەوانەی بانكەكانی سلێمانی نەكراوە كە دەبێت لەسەر ئەو داهاتە مووچەی وەزارەتی تەندروستی بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: نەناردنی ئەو پارەیە بۆ بانكەكانی سنووری سلێمانی بۆ زیاتر دروستكردنی فشارە لەسەر ئیدارەی شاری سلیمانی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی دواكەوتنی مووچەو بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆفێرانی تاكسی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن.
SNN ئەوەشی زانیوە كە لەكاتی سەردانیكردنی بەرپرسانی ژمێریاری سەر بەناوەندە تەندروستییەكان بۆ بانكەكانی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی كارمەندەكانیان، لەلایەن بەرپرسانی بانكەكانەوە ئەوەیان پێڕاگەیەندراوە كە تائێستا پارەی پێویستیان لەبەردەست نییە و چاوەڕێدەكەن سەر لە ئێوارە پارەمان بەدەست بگات ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەگەر ئەمرۆ مووچە دابەشنەكرێت ئەوا تا ڕۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمی ناكریت لە بانكەكان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


