
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزيرانی دەرەوەی رووسيا و ئۆکرانيا بە ئامادەبوونی وەزيری دەرەوەی تورکيا لە شاری ئەنتاڵيای تورکيا بەڕێوەچوو، پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە هەردوولا رايانگەياند نەگەيشتوونەتە ئاگربەست و رێککەوتن.
دوای کۆبوونەوەکە، دیمترۆ کۆلیبیا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی رووسيا نەگەيشتووينەتە هيچ ئەنجامێک، هيواداربووين بگەينە رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆيی بەتايبەت لە شاری ماريپۆل”.
وتيشی “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئاگربەستێکی 24 کاتژمێريمان کرد بەڵام نەگەيشتينە هيچ ئەنجامێک، لەو پێناوەشدا ئێمە ئامادەين بەردەوامی بە گفتووگۆکانمان بدەين”.
لە کۆنفرانسێکی ديکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی رووسيا رايگەياند: هيچ رێگە چارەيەک نييە جگە لە دانوستان، بە وەزيری دەرەوەی ئۆکرانيامان راگەیاندووە، رووسیا چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانە بۆ ئەو پێشنیازانەی خراونەتە بەردەستیان”.
دەشڵێت “ئۆکرانیا هاووڵاتیانی وڵاتەکەی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت و دابینکردنی چەکیش لەلایەن رۆژئاواوە بۆی مەترسیدارە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



