سبەی یەكشەممە مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

0
7300

SNN – عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران كردووە ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندوستی دابەشكرا و بڕیاره‌ سبەی یەكشەممە دەستبكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەلايەن بەرپرسێكی باڵای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون، “سبەی یەكشەممە 13ى ئازارى 2022 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بۆ مانگی شوبات دابەشدەكرێت”.

به‌ وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستدا هەبێت ئەوا هەر سبەی یەكشەممە مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و مووچەی یەكەكانی 70 و 80 ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، “وەزارەتی دارایی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە كە تا پێش جەژنی نەورۆز ئەگەر نەتوانێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكات، ئەوا بەلایەنی كەم مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان و دەستەكان دابەشبكات”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this