ئەنجومەنی وەزیران “ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە”

هەنووکە کوردستان
SNN
سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان لهبارهی هێرشه مووشهكییهكهی ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە.
له راگهیهندراوكهدا هاتووه: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگهخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە.
دهقی راگهیهندراوهكهی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران:
سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی رۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیك کونسوڵخانەی ئەمهریکا بووە، رایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە.
ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگهخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە.
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمهریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین، بەپەلە لێکوڵینەوە لەم هێرش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و راستیيەکان بر رای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
30 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
30 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



