ئازاد تۆفیق: هیچ بەرپرسێکی حزبی و حکومی و کونسوڵی وڵاتان بۆ یادی هەڵەبجە بانگهێشت ناکرێن

ئازاد تۆفیق
SNN-عەلی حەمە سەعید
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەبەوەدەكات بۆ ساڵیادی 34 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە كە وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەرێوەبچێت حكومەت تەنیا 35 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكردوون هاوكات هیچ بانگهێشتێكیشیان ئاراستەی هیچ بەرپرسێكی حكومی و حزبی و كونسوڵخانەكان نەكردووە بۆ ئەو یادە ئامادەبن، چونكە پیمان وایە كە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە تەنها یادی خەڵكی هەڵەبجە نییە وهی هەر چوارپارچەی كوردستانە.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی 34 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە تەواوبوون، ڕۆژی چوارشەممە 16/3/2022 لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەسەر مەزاری شەهیدان مەراسیمی یادەكە دەستپێدەكات و پاشان چەند چالاكییەكی هونەری و زانستی لە زانكۆی هەڵەبجە تایبەت بەو كارەساتە بەڕێوەدەچن بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە بە دابینكردنی بڕی تەنیا 35 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەچوونی یادەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێمانوایە ئەم ساڵیادە تەنیا یادی خەڵكی هەڵەبجە نییە بەتەنها بەڵكوو یادی هەر چوار پارچەی كوردستان و تەنانەت مرۆڤایەتیشە بۆیە ئێمە بەفەرمی بانگهێشتی هیچ كەس و بەرپرسێكی حكومی ناكەین و بانگهێشتیشمان ئاراستەی هیچ كونسوڵێكی وڵاتانی جیهان نەکردووە، بۆیە پێشوازی لەهەر كەسێك دەكەین كە بەشداری خەم و نەهامەتییەكانی ئەم شارەبێت هەموو خەڵك دەتوانێت بەشداربێت.
وتەكانی پارێزگاری هەلچەبجە لەكاتیكدایە كە دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بەڵام بە بڕوای بەشێكی زۆری هەڵەبجەییەكان تەنها گۆرینی ناوی هەڵەبجە بووە لە قەزاوە بۆ پارێزگا، چونكە حكومەتی هەرێم هیچ كات وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە نەكردووە و پەراوێزخراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


