“چه‌ندین جار به حكومه‌تى هه‌رێممان وتووه: كۆتایی به شه‌ڕى ئیسرائیل بهێنن”

ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى عێراق له ئێران | فۆتۆ: Independent
SNN
باڵیۆزى ئێران له عێراق هێرشده‌كاته سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و تۆمه‌تباری ده‌كات به رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى هه‌واڵگرى ئیسرائیل له هه‌رێم به پلانى ئه‌مریكا و ده‌شڵێت: “ئێمه سه‌روه‌رى خاكى عێراقمان پێشێل نه‌كردووه ته‌نیا بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگریمان خاپووركردووه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى شوبات، ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى ئێران له عێراق له میانى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى “سه‌روه‌ريى مرۆڤایه‌تى” وتارێكى پێشكه‌شكرد و له به‌شێكیدا باسى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد بۆ سه‌ر هه‌ولێر و وتى: “ئه‌وه‌ى ئێمه كردمان كاردانه‌وه بوو، چونكه ئه‌مریكا بنكه‌ى هه‌واڵگرى بۆ ئیسرائیل له‌نێو هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رێت و هێرش له‌دژى ئێمه بكه‌ن، ئێمه‌ش چه‌ند جارێك به‌رپرسانى هه‌رێمى كودستانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌م كاره، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گرتین بۆیه ناچاربووین خۆمان ئه‌و بنكه هه‌واڵگرییانه خاپوور بكه‌ین”.
باڵیۆزى ئێران له عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌روه‌رى خاكى عێراقیان پێشێلكردبێت و باس له‌وه‌شده‌كات، “هێرشه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق یان سوكایه‌تیكردن به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى نه‌بووه، من ده‌پرسم كه ئێمه چه‌ند جارێك به‌رپرسانمان ئاگادار كرده‌وه بۆچى وه‌ڵامیان نه‌بوو؟! ئێمه پێمانوتن كۆتایی به شه‌ڕى ئیسرائیلى شه‌یتان له هه‌رێم بهێنن، به‌ڵام سوودى نه‌بوو، ئه‌نجامه‌كه‌شى ئه‌وه‌بوو كه بینیمان”.
له‌باره‌ى به ئامانجگرتنى ئه‌مریكا ئیره‌ج مه‌سجدى باس له‌وه‌شده‌كات، “كێشه و ململانێى ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ماوه‌ى 40 ساڵه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێرشه‌كه هیچ په‌یوه‌ندى به ئه‌مریكاوه نه‌بوو و نییه و ئه‌وانیشى نه‌كردووه‌ته ئامانج”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “، “ئێمه هاوسۆزى هاوڕێ عێراقییه‌كانمانین و یارمه‌تیان ده‌ده‌ین، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌ك نییه كه هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر بۆ سه‌ر ئێمه بووبێت و ویستبێتیان ئێمه بكه‌نه ئامانج، به خۆشحاڵیشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ دیپلۆماتكارێكمان نه‌بووه‌ته قوربانى”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


