ئیسماعیل قائانی جارێکی تر گەیشتەوە عێراق و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات

ئیسماعیل قائانی
SNN
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دووبارە گەیشتووەتەوە بەغدای پایتەخت و دواتر چووەتە نەجەف.
سەرچاوەکە ئەوەی بۆ میدیا عێراقییەکان روونکردەوە، مەسبەت لە سەردانی ئەمجارەی قائانی بۆ دووبارە کۆبوونەوەیە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەمگی شیعی لە عێراق، کە رێگە چارەی نوێیان بۆ دەدۆزێتەوە بۆ جوڵەی سیاسی داهاتوویان.
ئەم قسەردانەی قائانی لەکاتێکدایە کە حەسەن دانائی، بەرپرسی مەلەفی عێراق لە ئێران، پێش چەند کاتژمێرێک چووە بەغدا و لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامدا و بەهەمانشێوە لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەدا کردووە.
سەرچاوەکە لە کۆتایدا ئەوەشی روونکردەوە، کە سەردانەکەی قائانی و حەسەن دانائی بۆ بەغدا جگە لە کۆبوونەوە سیاسی، تاوتوێ هێرشە مووشەکییەکی چەند رۆژی رابردووش دەکەن کە لەلایەن سوپای پاسداراوەنەوە وەک ئاماژەی پێکردبوو چەند “بنکەیەکی و کەسایەتییەکی موسادی ئیسڕائیلیان لە هەولێر کردبوویە ئامانج”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


