ئه‌مریكا: هه‌ركه‌س یارمه‌تى رووسیا بدات به تووندى سزاى ده‌ده‌ین

ئاڵاى رووسیا و ئه‌مریكا | فۆتۆ: VCG
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به تووندى سزاى هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌ده‌ن كه بیه‌وێت یارمه‌تى رووسیا بدات، چونكه رووسیا تاوانى جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 14ى ئازار، نێد پرایس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رۆژانه‌ی خۆیدا باسى كۆتا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر رووسیا كرد و وتى: “رووسیا له ئۆكرانیا تاوانى جه‌نگ ده‌كات بۆیه ئێمه سزامانداوه، سزاى تووندى هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ده‌ده‌ین كه یارمه‌تى بدات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نێد پرایس باسى له دۆخى ئابوورى رووسیا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌هارى روبڵى رووسى به‌ته‌واوه‌تى كه‌مبووه‌ته‌وه و كاریگه‌رى سزاكانمان له‌سه‌ر رووسیا ده‌ركه‌وتووه هه‌ربۆیه‌شه كه ئێستا هێنده دۆخى ئابوورى خراپه”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا باسى ئه‌و په‌یامه‌شى كرد كه وڵاته‌كه‌ى داویه‌تى به چین و رایگه‌یاند، “به وڵاتى چینمان وتووه كه رێگه ناده‌ین هیچ وڵاتێك قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانانه بكاته‌وه كه به‌ر رووسیا كه‌وتووه”.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا زۆر به روونى هۆشدارى داوه‌ته چین كه هاوكارى رووسیا نه‌كات”.
نێد پرایس داواى له هاووڵاتییانى وڵاته‌كه‌ى كرد كه به‌زووترین كات رووسیا به‌جێبهێڵن، چونكه به وته‌ى ئه‌و، “ژیانیان پارێزراو نابێت له‌و وڵاته”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داواى له ڤلادیمێر پوتین كرد، “رێگه چاره‌ى دیپلۆماسى بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا چاره‌سه‌ر بكات”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



