
سەرەی بەنزین
SNN
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى دەکرێتە کۆبۆن، ئەوەش بۆ ئەوەى دادپەروەرى لە دابەشکردنیدا دروست بکرێت.
وتەبێژی حکومەت لە کۆنگەرەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکراکرد “گەڕانەوە بۆ کۆبۆن بۆ دابەشکردنى بەنزین بۆ ئەوەیە دادپەروەرى لە دابەشکردنیدا دروستبکرێت چونکە لەئیستادا نادادپەروەرى تێدایە”.
وتیشى “هەندێک هەیە بەبەردەوامى دەچێتە بەنزینخانە و ئۆتۆمبێلەکەى پڕ دەکات و دواتر دەیفرۆشێتەوە، بۆیە بۆ رێگریکردن لەوە دەکرێتە کۆبۆن”.
جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، ئەو بەنزینە هەر لیترێکى لەلایەن بەغداوە بە 650 دینار پێیان دەفرۆشرێت، 40 دینارەکەى دیکەى خەرجى گواستنەوەیە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



