“کاتی ئەوەهاتووە یادی هەڵەبجە بکەینە هەوێنی یەکڕیزی گەلەکەمان”

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمەسەعید_SNN
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق ئاماژە بەوەدەکات کارەساتی هەڵەبجە، پەلەیەکی ڕەشە لە مێژووی مرۆڤایەتدا بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەینە هەوێنی یەکڕیزی گەلەکەمان.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: 34 ساڵ پێش ئێستا یه‌كێك له دڕندانه‌ترین تاوانه‌كانی مێژوو دژ به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام درا كاتێك رژێمی دڕندانەی بەعس له سایه‌ی بێدهنگهیهكی شه‌رمه‌زاری نێوده‌وڵه‌تیدا، به چه‌كی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆمبباران كردوو له چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا زیاتر له پێنج هه‌زار مرۆڤی بێ تاوان شه‌هید و به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون ئەم كارەساتە مەزنەش بوو بە پەلەیەکی ڕەش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا پێویستە یادی هەڵەبجە بکەینە هەوێنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان و تەبایی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان و چاكسازیی ڕاستەقینە بن، هێشتا تەواوی ئاوات و ئامانجی شەهیدانی هەڵەبجە و تێكرای شەهیدانی كوردستان و ئەنفالكراوەكان بەدینەهاتووە، چەسپاندنی مافە نیشتمانیی‌و دەستووری و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان، بە تاكرەوی و بیری تەسكی حیزبی دەستەبەر ناكرێت و پارێزراو نابێت، بەڵكو هەماهەنگی و یەكهەڵوێستی هەموولایەكی پێویستە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلەكەمان .
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە لەخولەكانی پێشووی پەڕلەمانی عیراق كۆمەلێك كاری یاسایی و ئیداری بۆ بە تەواوکردنی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە ئەنجام دراوە، ئێمەش لەم خولەی پێنجەمی پەرلەمان بەردەوام دەبین و دڵنیایی دەدەین بە خەڵكی هەڵەبجە بۆ كاراكردنەوەی ئەولیژنەییەی كە لە رابردوو كاری لەسەر ئەم بابەتە كردووە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدرێت لەسەر بەتەواوەتی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


