تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌خرێت

تابلۆی نوێ
SNN
عه‌قید یاس خزر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند: پرۆژه‌یه‌كیان بۆ یه‌كخستنی تابلۆ له‌نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كردوه و له‌ئێستادا تاوتوێی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا گرێبه‌ست بۆئه‌و مه‌به‌سته بكه‌ن.
به‌ڕێوەبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستادا دیراسه‌ی گرێبه‌ستێك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ یه‌كخستنی تابلۆیه‌كی یه‌كگرتو له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق، جگه له پرۆژه‌ی یه‌كخستنی تابلۆكان، پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی شێوازی دابینكردنی تابلۆكان، به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان تا تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دروستكردنی تابلۆ دروستبكه‌ین، له‌و رووه‌شه‌وه هه‌نگاو نراوه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه بۆ دیاریكردنی جۆر و ڕه‌هه‌نده‌كانی تابلۆی هاتوچۆ هاوشێوه‌ی تابلۆی نێوده‌وڵه‌تی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتی لیوا تارق رووبهیعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی لێهاتوو تاوتوێكراوه، هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌مو به‌شه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت پشتیوانێكی به‌هێزن بۆ یه‌كخستنی تابلۆ و له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


