
پاڵاوتگەی کۆمپانيای کار
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: جگە لە بەنزینی بەغدا، حکومەتی هەرێم یەک ملیۆن لیتر بەنزینی (کار)ی هەیە، لەبری دابەشکردنی بە دادپەروەرانە دەیداتە (سەن ئۆیڵ)، یەک لیتری نادرێتە پارێزگای سلێمانی.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەيسبوکی خۆی نووسيويەتی: ماوەی دوو ساڵە حکومەتی هەرێم رۆژانە نزیکەی 25 هەزار بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی کار دەپاڵێوێت، پشکی رۆژانەی پارێزگای سلێمانی 400هەزار لیتری رۆژانەیە و دوو ساڵە یەک لیتر نەهاتوە.
دەشڵێت “حکومەت نزیکەی ملیۆنێک لیتر بەنزینی هەیە، ئەم بەنزینە لەبری ئەوەی بە سیستمێکی دادپەرورانە لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت، دەدرێتە کۆمپانیای (سەن ئۆیڵ) لیترێک بە 660 دينار.
عەلی حەمە ساڵح وتيشی “ئێستا لە بازاڕی جوملە فرۆشەکانی هەولێر بەنزینی کار لیتری بە هەزار دینارە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پێویستە ئەم بەنزینەی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەنزینی عێراق بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەشبکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
26 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
26 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



