
عەلی حەمەسەعید-SNN
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان ئاماژەبەوە دەکات: سەرجەم ئامادەکارییەکانمان بۆ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز بە کۆتا گەیاندووە بۆ ئەومەبەستەش رۆژی 20ی ئەم مانگە لە قەڵای کەرکوکەوە و بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئەوجەژنە پیرۆز دەکەین نەتەوەکانی دیکەی کەرکوکیش بەشداردەبن لەگەڵماندا.
ڕەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ئێمە لەیەکێتی نوسراوی یەکەمی پارێزگاری کەرکوکمان رەتکردەوە کە تیایدا یادەکانی بەهار و جەژنی نەورۆزی سنووردار کردبوو، پارێزگاری کەرکوک بەداوای لێبوردنەوە لە ئێمە و پەرلەمانتارانی یەکێتی نوسراوێکی دیکەی ئاڕاستەکردین کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە هەرچۆنێک ئێمە پێمان خۆشە جەژنی نەورۆز بەوشێوازە بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لەیەکێتی بەهاوکاری و هەماهەنگی کوردانی کەرکوک سەرجەم ئامادەکارییەکانمان بۆ پێشوازی لە بەهارو جەژنی نەورۆز بەکۆتا گەیاندووە، بۆ ئەومەبەستەش لەدوانیوەڕۆی رۆژی 20ی ئەم مانگە لەسەر قەڵای کەرکوک و بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین.
ئەوبەرپرسەی یەکێتی لەشاری کەرکوک جەختی لەوەشکردەوە: بەدڵنیایەوە لە رۆژی جەژنی نەورۆزدا بە بەشداریکردنی نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکەی ناو کەرکوک جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و ئێمە ڕێز لەو پێکەوە ژیانە دەگرین کە لەکەرکوک بوونی هەیە.
دوای ئەوەی پارێزگاری كەركوك نوسراوی یەكەمی كرد و ئەوەی راگەیاند كە دەبێت سێ كاتژمێر یادی جەژنی نەورۆز بكرێتەوە، پەرلەمانتارانی يەکێتی لە کەرکوک هاتنە سەر خەت و نوسراوەکەيان رەتکردەوە، پارێزگاری كەركوكیش داوای لێبوردنی کرد و نوسراوێكی دیكەی بڵاوكردەوە كە یادكردنەوەی جەژنی نەورۆزی بێ مەرج كرد.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


