“هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته بنكه‌ى ئیسرائیل و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى دروستكردووه”

ئاڵاى ئیسرائیل له‌نێو ئاهه‌نگى جه‌ماوه‌رى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان | فۆتۆ: AFP
SNN
شاره‌زایه‌كى ئه‌منى سووريا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته بنكه‌ى هه‌واڵگريى ئیسرائیل و لێیه‌وه ستراتیژیه‌تى رۆژئاوا داده‌ڕێژرێت، ده‌شڵێت: “هه‌رێم مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عێراق و توركیا و ئێران و سوریا”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌عید فارس سه‌عید، شاره‌زاى بوارى ئه‌منى سوریا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ئه‌و پرۆژ زایۆنیه ئه‌مریكییه‌ى كه هه‌یه پلانێكى تایبه‌تیان داڕشتووه و هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌ته بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگريى ئیسرائیل، ئه‌م هه‌رێمه له‌ڕووى جوگرافیاییه‌وه ده‌كه‌وێته نێوان عێراق، ئێران، سوریا و توركیا، ئه‌وان سوودیان له پێگه‌كه‌ى وه‌رگرتووه و به‌كاریده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى دیمۆگرافى دروستبكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه باس له‌وه‌شده‌كات، “ئه‌وه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان رووده‌دات بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانى دراوسێ و عێراقیش، چونكه ئه‌م هه‌رێمه ئێستا بنكه‌یه‌كى رژێمى زایۆنیه”.
سه‌عید فارس سه‌عید ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “ئه‌مریكا هه‌رێمى كوردستان و كوردانى ڕۆژئاواى كوردستانیشى خستووه‌ته ژێر هه‌ژموونى خۆى و ته‌نانه‌ن ئه‌وانیش به پلانى ئه‌مریكا له سووریا كارده‌كه‌ن”.
قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه له كاتێكدایه به‌ره‌به‌یانى رۆژى 10ى ئازار، هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر، دواتر میدیاكانى ئێران له‌سه‌ر زارى حكومه‌ت و سوپاى پاسدارانى ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكرده‌وه، “هێرشه‌كه بۆ پێگه‌یه‌كى هه‌واڵگريى ئیسرائیل بووه”، دواتر ده‌ركه‌وت پێنج له مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى ماڵى شێخ باز به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى گروپى كۆمپانیاكانى كار كراون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


