
مووچە
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی بەغدا رەزامەندی دەربڕی بە ناردنی 200 ملیاردینار بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سەرجەم بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشبکەن کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی سەربەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە SNNدروان ئەوەخراوەەڕوو: حکومەتی هەرێم دڵنیا بووەتەوە کە پارەی پێویست لەبەردەستدا هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان، بۆیە هەر ئەمڕۆ سەرجەم بانکەکانی راسپاردووە کە سبەی هەینی و دووسبەی شەممە دەوام بکەن و مووچە دابەشبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە دوو رۆژی داهاتوو مووچەی سەرجەم ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت کە تائێستا مووچەیان وەر نەگرتووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژانی هەینی و شەممە مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانە دابەش دەکەن کە مووچەی مانگی دوويان وەرنەگرتووە.
بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی ئەو وەزارەتانەیە کە مووچەیان وەرنەگرتووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
31 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



