
سلێمانی خۆڵبارین
SNN
كهشناسێكى عێراقى پێشبینى ده‌كات مانگى داهاتوو زۆرترین شه‌پۆلى خۆڵبارین روو له پارێزگاكانى عێراق بكات و ده‌شڵێت: “هۆكارى سه‌ره‌كى شه‌پۆله‌كانى خۆڵبارین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بارینى بارانى پێویست”.
عه‌لى موسه‌وى، كه‌شناسى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: “ماوه‌یه‌كى كورتى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزى زستان له عێراق كۆتایی بێت و وه‌رزى به‌هار ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بارانى پێویست نه‌باریووه، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌و بایه‌ى كه هه‌ڵده‌كات لهبیابانهكانهوه به‌تایبه‌تیش له بیابانه‌كانى ناوچه‌ى ئه‌نباره‌وه شه‌پۆلى خۆڵبارین له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵبگرێت و هه‌ڵبكات به‌سه‌ر ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقدا”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى، “نه‌بارینى بارانى پێویست له وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵدا وایكردووه خۆڵى بیابانه‌كان ته‌نیا توێژى سه‌ره‌وه‌یان ببێتهقوڕ و بیبه‌ستێت و ئاوى پێویست نه‌چێته ناو زه‌وى بیابانهكه به‌ته‌واوه‌تى، هه‌ربۆیه كاتێك كه هه‌وارى باكوورى خۆرهه‌ڵات هه‌ڵده‌كات به ئاسانى رووى سه‌ره‌وه‌ى خۆڵى بیابانه‌كان ده‌شكێت و خۆڵ له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵده‌گرێت”.
عه‌لى موسه‌وى له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا پێشبینى دووباره بوونه‌وه‌ى شه‌پۆله‌كانى خۆڵبارین له وه‌رزى هاویندا ده‌كات؟ ده‌ڵێت: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا شه‌پۆلى بارانبارینى به‌خوڕ عێراقى نه‌گرتووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر تاوه‌كو كۆتایی وه‌رزى به‌هار به‌هه‌مانشێوه بمێنێته‌وه به دڵنیاییه‌وه پێشبینى ده‌كه‌م شه‌پۆله‌كانى خۆڵبارین له به‌هار و هاویندا دووباره ببنه‌وه”.
ئه‌و كه‌شناسه داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات، “كه‌مپینى چاندنى دار و دره‌خت ده‌ستپێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن لانیكه‌م له ساڵانى داهاتوودا كاریگه‌رى هاتنى شه‌پۆله‌كانى خۆڵبارین كه‌مبكه‌نه‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


