مادام هه‌رێم پێى ناكرێت ركابه‌رى ئێران بكات با مه‌رحه‌باى بكات

د. مەحمود عوسمان
SNN
سیاسهتمهدارێكى دیارى كورد و عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دوور نیە جارێکی تر ئێرانیەکان لە گەڵ پارتی و کورد دابنیشن تا بزانن لێدانەکەی هەولێر چەندە کاریگەری هەبووە، ده‌شڵێت: “مادام حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ره‌قه‌تى ئێران نایه‌ت با له‌گه‌ڵى رێكبكه‌وێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئازار، مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كورد و عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “کورد دەبێت یەکگرتوو بێت، کە بە داخەوە یەکگرتوو نیە، دەبێت هەڵوێستی هەبێت، من حکومەتی هەرێم بم کونسوڵی ئێران لە هەولێر دەردەکەم، چونکە ئەو کونسوڵی وڵاتێکە کە بە مووشه‌كى بالستی لێمان دەدات کەواتە ئیشی چیە لە هەولێر؟! بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم و ئەوانە هیچ هەڵوێستییان نیە، هەر بەیانات و شتی وایە”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كاندا مه‌حمود عوسمان باس له‌وه ده‌كات كه حكومه‌تى هه‌رێم پێیناكرێت ركابه‌رى ئێران بكات و ده‌ڵێت: “ڕاستە حکومەتی هەرێم توانای رووبەڕووبونەوەی ئێرانی نییە ئەوە دروستە، بەڵام مادام توانا و دەرەقەتی ئێرانی نیە با مەرحەبایی ئێران بکات، لەگەڵی رێکبکەوێت، ئێ نە رێکدەکەوێت لە گەڵی نە بەرەنگاریشی دەبێتەوە، واتە ئەو دۆخەی بۆی دروستکردووە زۆر خراپە”.
رۆژی چوارشەممە میدیا عێراقی و ئێرانیەکان بڵاوییان کردەوە، ئیسماعیل قائانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی سەردانی عێراقی کردووە بۆ کۆبونەوە لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پێت وایە قائانی لەم سەردانەیدا دوای هێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆسەر هەولێر، هاوشێوەی پێشتر سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ کۆبونەوە لە گەڵ بەرپرسانی کورد؟
ئەو سیاسەتمەدارە ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “بە دووری نازانم چونکە دوو بەشی لێدانەکەی هەولێر بۆ ئەوەبوو کورد نەبێتە لایەنگری لایەکی شیعە دژی لایەکی تری شیعە، بۆیە دوور نییە جارێکی تر ئێرانیەکان لە گەڵ پارتی و کورد دابنیشن تا بزانن لێدانەکەی هەولێر چەندە کاریگەری هەبووە، وە کورد چی دەکات، یا چی ناکات؟ چونکە قائانی چۆتە بەغداد دوورنیە لەگەڵ کوردیش پەیوەندی بکات. ”
بە بڕوای مەحمود عوسمان دۆخەکە خراپتر دەبێت، لەو رووەوە دەڵێت: “دۆخەکە خراپتر دەبێت، ئەمڕۆ لێ دەدا، سبەی لێ دەدا، کاتێکی تر بە جۆرێکی تر، هەروەها لە بەغداد زیانمان لێ دەدا، دەتوانێت زیان بدات وە ئەشیدات، چونکە دەزانێت کورد بێ ساحێبە کەس لەسەری نایەتە جواب نە ئەمەریکا و نە غەیری ئەمەریکا، جا ئێرانیش دەڵێت با لێی بدەم دەتوانێت ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر لەمە بکات، هەروەها ئێرانییەکان خۆیان دەڵێن، ئەگەر ئەوەی پێویستە نەکرێت ئەوا هێرشی ئەمجارە دووبارە دەبێتەوە بەڵام بە تووندترین شێوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


