
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
كه‌شناسێكى عێراقى پێشبینى هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى به‌فرو و باران ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان و بارانیش له شاره‌كانى عێراق ده‌بارێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئازار، سادق عه‌تیه، كه‌شناسى عێراقى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “له ئاسمانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ڕاستى عێراق هه‌ورى به‌رز ده‌بینرێت، ئه‌م هه‌ورانه سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌گه‌نه ئاسمانى سلێمانى، نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر و له رۆژانى داهاتوودا به‌ته‌واوه‌تى چڕده‌بنه‌وه و شه‌پۆلى به‌فر و باران روو له شاره‌كان ده‌كات به‌و هۆیه‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه، “شه‌پۆله‌كه ته‌نیا رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و كورتخایه‌نه و كاریگه‌رییه‌كه‌ى زیاتر له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌دواى ماوه‌یه‌كى كورت پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن”.
سادق عه‌تیه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “رێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له به‌شێك له شاره‌كانى عێراق ده‌گاته 30 پله‌ى سه‌د له ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌دا له به‌شێك له شاره‌كانى عێراق”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



