شێخ باز بهرزنجى: غازى ههرێم هێنده زۆر نییه ههناردهى بكهین

شێخ باز
SNN
بهڕێوهبهرى جێبهجێكارى گروپى كۆمپانیاكانى كار رایدهگهیهنێت:غازی کوردستان ئەوەندە زۆر نیە تا هەناردەی دەرەوە بکرێت، دهشڵێت: “تا ئێستا بەرپرسانی ئێران نە تهلهفۆنیان کردووە، نە هاتوون، بەڵام هیوادارین بەزوترین کات بێن خۆیان ڕاستییەکان ببینن”.
ئهمڕۆ دووشهممه 21ى ئازار، شێخ باز بهرزنجى، بهڕێوهبهرى جێبهجێكارى گروپى كۆمپانیاكانى كار له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ دهنگى ئهمریكا رایگهیاند، “زۆربەی بەرپرسە عێراقیەکان و بەرپرسانی هەرێم سەردانی ماڵ ئێمەیان کرد لەو چەند رۆژەی رابردوو لەوانەش سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەموو بەرپرسان ئەوانەی سەردانی ماڵەکەمیان کرد بینییان هەموو ژوورەکان و کەلوپەلی ناو ماڵەکە هی خۆم و خێزانەکەمن لە جل و بەرگ و پێداویستی ماڵ کە رۆژانە هەموو ماڵێک بەکاریدەهێنێت، لیژنەکەی پەرلەمانیش کە سەردانیان کرد بەهەمان شێوە بینیان هەموو کەلوپەلەکان پێداویستی ناوماڵن، دوێنێش شاندێکی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی سەردانی ماڵەکەمیان کرد، هەموو ئەوانە شارەزان لە کاروباری لێکۆڵینەوە و زانینی راستییەکان ئەوانیش ژوور بە ژوور گەڕان و بە چاوی خۆیان بینییان کە ئەو خانووە ماڵی هاووڵاتییەکی عێراقیە، ئەوە ماڵی منە، ماڵی شەخسی خۆم هیچ کات بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکارنەهاتووە، وە هیچ کەسێکی بێگانەش سەردانی ئەو شوێنەی نەکردووە، چونکە ماڵی خێزانیی خۆم بووە هەر بۆ ماڵی خۆم بەکارهاتووە، سەبارەت بە راپۆرتی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، چ لیژنەکەی پەرلەمان چ لایەنە ئەمنییەکان ئەوانە لایەنی فەرمین و جارێ بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە من ئاگادار نیم جارێ”.
هەفتەی رابردوو لە دوای هێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی لە هەولێر، لە میانی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ شوێنی بۆردومانەکە، شێخ باز کەریم بەرزنجی داوای کرد بۆ بینینی ڕاستی ماڵەکەی، نوێنەری وڵاتانی دەرەوە تەنانەت نوێنەر و باڵوێز و کونسڵی ئێران لە عێراق و هەرێم بێن سەردانی ماڵەکەی بکەن تا دڵنیا ببنەوە لەوەی کە ئەو شوێنەی بۆردومانیان کردووە ماڵی نیشتەجێ بوونی خۆی و خێزانەکەیەتی.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بەرپرسانی ئێرانی وەڵامی داواکارییەکەیان داوهتهوه بۆ ئەوەی بێنە سەردانی ماڵەکەت (شوێنی بۆردومانی موشەکەکان)؟ شێخ باز دهڵێت، “جگە لەو شاندە عێراقیانەی کە دەست و برد هاتوونە ماڵەکەم، داوام لەو شاندانەش کردووە کە شاندی نێودەوڵەتی و بەرپرسان و باڵوێزخانەی وڵاتەکان هەروەها باڵوێزی ئێرانی خۆیان بێن سەردانی ماڵەکەم بکەن هەتا ببینن ئەو شوێنە و ناوچەکە، ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و باخە خەڵکی سڤیلی تێدایە، ماڵی منیش یەکێکە لەو ماڵانەی لەو ناوچەیەیە”.
ئاماژه بهوهشدهكات، “تا ئێستا بەرپرسانی ئێران نە تهلهفۆنیان کردووە، نە هاتوون، بەڵام هیوادارین بەزووترین کات بێن خۆیان ڕاستییەکان ببینن، چونکە ئێران دراوسێی ئێمەیە بە دەیان ساڵ پێش ئێستا لە هەر نەهامەتییەک بە هەموو شێوەیەک هاوکاری خەڵکی کوردستان و عێراقییان کردووە، بە دڵنییای و بە بڕوای کەسی خۆم هەڵەیەک هەیە لەو موشەک بارانکردنە، هیوادارم خۆیان بێن و راستییەکان بۆ خۆیان ببینن”.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا سکاڵات تۆمار کردووە، وەک خاوەنی ماڵەکەت کە موشەک بارانکراوە؟ شێخ باز کەریم دهڵێت: “نەخێر سکاڵام تۆمار نەکردووە، چونکە یەکەم شت ویستم ڕاستییەکە ئاشکرا بێت، ئەوەی بۆمن و خێزانم و خەڵکی هەولێر و کوردستان و عێراق گرنگە ئەوەیە راستییەکان دیار بن، سوپاس بۆ خوا بە دەنگ هاتنی حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم پەرلەمانتارانی عێراق کە نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن ئەو ڕاستییانە ڕۆژ بە ڕۆژ بە ڕوونی بۆ هەموو لایەک دیار دەبێت”.
رۆژێک دواترى هێرشهكه لەبەردەم رۆژنامەنووسان شێخ باز کەریم بەرزنجی رایگەیاند، ” خۆی و خێزانەکەی بە موعجیزە رزگارییان بووە”، زیانی گیانییان نەبووە و لهم چاوپێكهوتنهدا بهڕێوهبهرى جێبهجێكارى گروپى كۆمپانیاكانى كار ئهوهشدهخاتهڕوو، “ئەوە لیژنە هونەرییەکان دەتوانن ئەو زیانانە بخەمڵێنن، من خۆم تا ئێستا سەیری ئەو بابەتەم نەکردووە، چونکە لە پارێزگا لیژنەی تایبەتمەند هەن کە سەیری ئەو زیانانە دەکەن کە لە شوێنی ئەو رووداوانە دەکەوێتەوە، بەڕاستی، بە نیسبەت خۆم زیانە مەعنەوییەکە زیاترە وەک لە زیانە مادییەکە، مەعنەوییەکە لای من دیارە، بەڵام زیانە مادییەکە وەک ئاماژەم پێی کرد دەبێت لیژنەی هونەری هەڵیبسەنگێنێت”.
روونیشیدهكاتهوه، “هیچ قابیلی گفتوگۆ و بەدواداچون وسەلماندن نیە، ئەو ماڵە ماڵی خێزانی و ژیانی من بوو، هەموو خەڵک ئەوە دەزانێت، ئەوە واقیع حالە، بەڵام ئەو واقیعە پێویستە هەموو خەڵکی شارەکانی تر و دەرەوەی وڵات بێن بیبینن بەچاوی خۆیان کە ئەوە ماڵی منە، نەک هیچ دامو دەزگایەک”.
بەشێک لە چاودێران پێیان وایە ”کردنە ئامانجی ماڵی شێخ باز کەریم بەرزنجی لە لایەن ئێرانەوە وەک پەیامێکی هۆشدارییە بۆ ناوبراو کە سەرۆکی کۆمپانیای (کار گروپە) و باس لەوە دەکرێت، وا بڕیارە ئەو کۆمپانیایە هەڵدەستێت بە راکێشانی بۆری غازی سروشتی بۆ تورکیا و فرۆشتنی؟
دەربارەی ئەو بۆچونە، و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی تاچەند بە ئامانج گرتنی ماڵەکەت بە موشەک لە لایەن ئێرانەوە ئەو پەیامەی ئێرانە بۆ تۆ کە بۆری غازی سروشتی لە هەرێمەوە رانەکێشرێت بۆ تورکیا، فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێم لەو رێگایەوە بە وڵاتانی دەرەوە؟ شێخ باز کەریم دهشڵێت: “بۆری غاز ئەوەی ئێستا حکومەتی هەرێم بە نیازە ایبکێشێت و کۆمپانیای ئێمە جێ بەجێی بکات، قۆناغی یەکەمی لە %100 بۆ ژێر خانی هەرێمە، هیچ پەیوەندی نیە بە غاز بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی پایپەکە لە کۆرمۆرەوە هەتا چەمچەماڵە، لە هەولێرەوە هەتا دهۆکە، وێستگەی کارەبای دهۆک هەتا ئێستا گازی پێ نەگەیشتووە، بەرهەمهێنانی غازیش بەرەو زیادبوون دەڕوات لە کێڵگەکانی هەرێم، پێویستە ئەو غازە بگاتە وێستگەکانی کارەبا، لەو قۆناغەش هەموو ئەوغازە زیادەی کە بەرهەم دەهێنرێت پێویستمانە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای ناوخۆ، هیچ
راستیەک لەوەدا نیە کە جارێ غازی زیادە هەبێت، نە بۆریەکەش درێژ کراوەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات نە غازمان هێندە هەیە کە زیاد بێت لە پێداویستی ناوخۆ، چونکە پێداویستی ناوخۆی خۆمان پێویستمان بە 950 ملیۆن پێ چوار گۆشە هەیە لە غاز، ئێستا 550 ملیۆن فوت چوارگۆشە کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، کە دەیگەیەنێتە وێستگەکانی غازی چەمچەماڵ و بازیان و هەولێر، ئەو زیادەیەی کە ئێستا لە غاز بەرهەم دەهێنرێت بڕێکی دەڕوات بۆ چەمچەماڵ و هەولێر، بڕێکی تری دەڕوات بۆ وێستگەی دهۆک کە تا ئێستا غازی پێ نەگەیشتووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


