
هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا یەکێک لەکچە مۆدێلەکان سوکایەتی بەخەڵکی هەڵەبجەو شەهیدانی شارەکە کرد، ئەمڕۆ مەفرەکانی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە هەماهەنگی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەسەرسکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان وئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی3ی2022 مەفرەزەی بنکەی پولیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی ودەزگا ئەمنیەکانی دیکە تۆمەتبار سانا یوسف احمد دانیشتوی سلێمانی بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهینانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیر کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تا 30-3-2022 بەندکرا و دوسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پولیسی شەهید سەرکار بۆڕێکخراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


