
پلاسخارت
SNN
جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرجەم شوێن و وڵاتەکانی هەسارەکەماندا ئاو نهێنی ژیانە، ئاماژە بەوەدەکات راستییەکی تاڵ ئەوەیە کەمبوونی ئاو نەک هەر هەڕەشەیە، بەڵکو زۆر مەترسییە، کاریگەری شاراوەی لەسەر هەژاری و ئاوارەیی هەیە.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئاوەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:” لە سەرجەم شوێن و وڵاتەکانی هەسارەکەماندا ئاو نهێنی ژیانە، لە عێراقیش بەکارهێنان و ئیدارەدانی سەرچاوە ئاوییەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک گرنگیی تایبەتی هەیە، لە مانگی رابردوودا سەردانی زۆنگاوەکانی باشووری وڵاتمان کرد بینیمان رووبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر سەخت بوونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە “کەمی باران بارین و کەمی ئاو و بەرزبوونەوەی رێژەی خوێ کاریگەریان کردووەتە سەر وڵات جگە لە گۆڕانکاری کەشوهەوا، کەمبوونەوەی چالاکانەی ئاو لە وڵاتانی دراوسێوە مەترسییەکی جدی دیکە دروستدەکات”.
هۆشداری دا وتی “راستییەکی تاڵ ئەوەیە کەمبوونی ئاو نەک هەر هەڕەشەیە، بەڵکو زۆر مەترسییە، کاریگەری شاراوەی لەسەر هەژاری و ئاوارەیی و ململانێ، هەروەها کاریگەریی جدی هەیە لەسەر سەقامگیری و خۆشگوزەرانی درێژخایەنی عێراق”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



