
پەرلەمانی کوردستان
SNN
ليژنەی کاروباری شەهيدان لە پەرلەمانی کوردستان راگەيەندراوێکی لەسەر قسەکانی سانای مام يوسف کەسايەتی ناو سۆشيال ميديا بڵاوکردەوە کە لە بارەی هەڵەبجەوە کردبووی.
دەقی راگەيەندراوەکە:
ئێمە وەک لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەتوندی ئیدانەی هەر وتە و کردەوەیەک دەکەین کەقوربانیدان و ئازارەکانی کەس و کاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەکەدارکردنی شکۆیان، هاوکات هەر ستایشکردنێکی ئەو تاوانبارانەی کە تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستانیان ئەنجامداوە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە. پێویستە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر کەسێک بدرێت کە بەم شێوەیە سنوری پیرۆزییەکان دەبەزێنن، چونکە لای خەڵکی کوردستان خوێنی شەهیدان و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان ناسنامەی گەلەکەمانن و هێڵی سورن، هاوکات سوپاسی دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیس دەکەین کە جوامێرانە دەسبەکاربوون و تۆمەتباریان دەسگیرکرد، داواش لە دادگای بەڕێز دەکەین دوایی ئیدانەکردنی تۆمەتبار ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا یەکلایی بووەوە، بە سزای دادپەوەرانەی خۆی بگەیەنێت.
لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



