
SNN
قائيمقامی ماوەت هۆکاری نەبوونی سۆراغی سێ گەنجەکەی ماوەت کە لە چەمی خەمەڵوکە خنکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەهۆی خوڕی و خێرایی چەمەكە و ساردی ئاوەكە و سەختی شوێنی چەمەكە، نەتونراوە رزگار بکرێن.
کامەران حەسەن قائيمقامی ماوەت لە پۆستێکيدا رايگەياندووە: دوێنی سێ گەنجی سنورەكەمان بە ناوەكانی (هەڵكەوت نوری) و (كۆسار نەوزاد) و ( دەروون ڕەوف) دەكەونە نێو چەمی خەمەڵوكە لە خوار قەزای ماوەت.
راشيگەياند: لە شەوی ڕابوردووەوە هەڵمەتی گەڕان بە دوای ئەو پۆلە گەنجەدا دەستی پێكرد، ئەمڕۆش لە لایەن تیمەكانی غەواس و تیمی فڕۆكەوانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی و كەس و كارو خەڵكانی خۆبەخش و دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایشی قەزای ماوەت، هەڵمەتی گەڕان بەردەوام بوو، بەڵام بە هۆی خوڕی و خێرایی چەمەكە و ساردی ئاوەكە و سەختی شوێنی چەمەكە، نەتونرا سۆراغیان بكەین.
دەشڵێت “بە داخەوە كە ئەم سێ گەنجە چوونەتە شوێنیكی مەترسیدار،كە هەرگیز ئەو شوێنە شوێنی سەیران و گەشتیاری نەبووە و تەنانەت ڕێگای گەیشتن بەو شوێنەش زۆر سەخت و مەترسیدارە”.
وتيشی “سبەی ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت، وە تیمێكی مەلەوانی خاوەن ئەزموون لە تەق تەقەوە دێنە ماوەت بۆ هەمان مەبەست”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


