
قەزای دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: پڕۆژەی گەشتیاری دووكان لە قۆناغی كۆتایی واژۆكردنی گرێبەستەكەیدایە و لەسەر ڕووبەری چوارهەزار دۆنم زەوەی دروستدەكرێت كە چەندین تەلەفریك وهۆتێل و رێستۆرانتی تێدایە و بە تەواوبوونیشی دەیان هەزار هەلیكار بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت.
عەلی رەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی گەشتیاری بەردەوامی هەیە و دەمانەوێت هەرچی زووە ئەو پرۆژەیە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت چەند تیمێكی تایبەت پێكهێنراوە بۆئەوەی پرۆژەی گەشتیاری دووكان بگاتە قۆناخی كۆتایی و گرێبەستی كۆتایی واژۆبكرێت لەگەڵ گرووپی كۆمپانیاكانی فاروق كە پرۆژەكە جیبەجێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەكە لەسەر رووبەری چوارهەزار دۆنم زەوەی جیبەجێدەكرێت، چەندین تەلەفریك و هۆتێل و رێستۆرانتی تێدایە و ئێستا لە قۆناخی كۆتایی ئامادەكردنی رەشنووسی گرێبەستەكەداین و بەتەواوبوونی پرۆژەكەش دەیان هەزار هەلیكار بۆ هاووڵاتیانی سنورەكەو هەرێمی كوردستانیش دەڕەخسێنێت و سنوورەكەشمان زیاتر بەڕووی هاتنی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دەكاتەوە و دەبێتە ناوچەیەكی گەورەی گەشتیاری لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیە كە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو پڕۆژە گەشتیارییە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەدان ئەندازیارو دەرچووانی گەشتیاری هەلیكاریان بۆ دەرەخسێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


