دادگای فیدراڵی سبەی لەبارەی یاسایی بوونی رێبەر ئەحمەدەوە کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دادگـای باڵای فیدڕاڵی عیراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵایەكی عالیە نسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تێیدا داوای بڕیادانی كردووە لەبارەی نادەستووری بوون و هەڵوەشاندنەوەی كاندیدكردنی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.
بەپێی زانیارییەكان دادگاكە رۆژی سبەی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو لایەنی سكاڵاكە دانیشتنەكە بەڕێوەدەبات و تێیدا بڕیار لەبارەی ئەوە دەدرێت كە ئاخۆ قبوڵكردنی كاندیدكردنی رێبەر ئەحمەد بارزانی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەستوورییە یاخود نا، لە ئەگەری بڕیاردانی دادگاكە بە نادەستووری بوونی، كاندیدەكەی پارتی رەتدەكرێتەوە.
لە ئێستادا رێبەر ئەحمەد کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار و شاندێکى پارتى لە بەغدان بەمەبەستى گفتوگۆکردن و رازیکردنی لایەنەکان بۆ دەنگدان بە کاندیدى پارتى کە رێبەر ئەحمەدە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



