ئەوانەی تا ئێستا بە وتاری قەومی پارتی سەرسامن بڕۆن فاتیحای بۆ دابەن

هۆشیار عهبدوڵا، ئهندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق
SNN
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەری پێشووی عێراق لەبارەی هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر و بارزانی و سوننەکان هاوپەیمانی “ڕزگاری نیشتیمانی” رایگەیاند: ئەم هەنگاوە کە ئەمڕۆ چوار شەممە نراوە هەلهەلەی دەوێ، بەراستی هلا بالخمیس و گەرەکە.
دەشڵێت: “بەیاننامەی راگەیاندنی هاوپەیمانییە نوێکەی نێوان سەدر و بارزانی و حەلبوسی مێژووییە، زۆریش گرنگە، چونکە لەو بەیانەدا هاتووە کە قەومییەت جیامان ناکاتەوە، دەشڵێ جەیشێکی بەهێزی یەکگرتومان هەیە، دیاریش نییە ئەو جەیشە مەبەستی سوپای عێراقە کە پارتی بە داگیر کەری ئەزانێ لە کەرکوک، یان مەبەستی هێزی نێوان زێرەڤانی و سەرایای سەلامی سەدرە کە گروپێکی حەشدی شەعبین”.
ئاماژە بەوەش دەکات، بە بۆنەی ئەو بەیاننامە مێژووییە و ئەو هاوپەیمانێتیە تاک لایەنەی پارتی لەگەڵ سەدر و سوننەکان حەقە ئەوانەی تا ئێستا بە گوتاری قەومی پارتی سەرسامن سبەی بە چەپکێک گوڵەوە بڕۆن فاتیحەیەک بۆ ئەو سەردەمەی رابردوو بە سەروەختی ریفراندۆمەکەشەوە لای کاک فازڵ میرانی سەرۆکی وەفدی پارتی لە بەغدا بخوێنن و وەعدی پێ بدەن کە ئەوانیش وەک جەنابیان دەبنە عێراقیەکی دڵسۆز!”
وتیشی “بەش بە حاڵی خۆم پیرۆزبایی لە بارزانی دەکەم، هیوادارام هەر ئاوا لەگەڵ هێزە عێراقیەکان کار بکا و وەک خۆیان نوسیویانە قەومییەت تەفرەقەیان تێ نەخا و جەیشەکەشی بکاتە جەیشێکی یەکگرتوو و موحدم ئەم هەنگاوە کە ئەمڕۆ چوار شەممە نراوە هەلهەلەی دەوێ، بەراستی هلا بالخمیس و گەرەکە.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


