چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: ئه‌كرێت كاتژمێرى كۆتایی هه‌موو شتێك بگۆڕێت

نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى |فۆتۆ: Shafaqnews
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌كرێت هه‌موو شتێك له كاتژمێرى كۆتایدا بگۆڕێت، ده‌شڵێت: “ئه‌م دوو رۆژه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت”.
دوێنێ چوارشه‌ممه هاوپه‌یمانى سێقۆڵى موقته‌دا سه‌در، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سوننه‌كان هاوپه‌یمانى “رزگارى نیشتمان”یان راگه‌یاند و به فه‌رمى و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایانكرد، “رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاندیدى هاوبه‌شى هاوپهیمانیهتیهكهیه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار.
فازیل فه‌تلاوى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌و باره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى ئازار، به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ده‌رگاى گفتوگۆ و دانووستان له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا كراوه‌یه هه‌ربۆیه‌شه ده‌كرێت له كاتژمێرى كۆتایدا هه‌مووشتێك بگۆڕێت و هاوپه‌یمانى و رێككه‌وتنى نوێ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بێته‌ئاراوه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “دوو رۆژى داهاتوو زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌كرێت له كاتژمێرى كۆتایدا رێككه‌وتنى نوێ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بێته‌ئاراوه”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژى شه‌ممه 26ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا 40 كاندید كێبڕكێ بكه‌ن بۆ بدهستهێنانى ئه‌و پۆسته.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


