زكری زێباری: زیاد لە %70ی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران نادیارە

ئیبراهیم خەلیل
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم و پارتی پەیرەوی دەكەن بە ناشیرینكردنی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكەی بۆ ئەوەیە كە هەموو ئەو گەندەڵی و دزینی داهاتە بشاردرێتەوە كە لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێك داهاتی زیاد لە %70ی مەرزەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل نادیارە و ڕێگەش نادەن هیچ لایەنێك بەدواداچوون بكەن.
زكری زێباری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت گوایە داهات ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت سەرلەبەری ناڕاستن، چونكە حكومەتی هەرێم و بەتایبەت پارتی بە ئاراستەی ناشیرینكردنی یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی كاردەكەن، لەكاتێكدا سەردەمانێك هەبوو مەرزی ئیبراهیم خەلیل بەتەنها دەیتوانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات نە نەوت لە ئارادا بوو نە مەرزی دیكەشمان هەبوو، بەڵام ئێستا داهاتی نەوتیش و مەرزەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلیش زیادیان كردووە، بەڵام داهاتەكانیان ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا داهاتی زیاد لە %70ی مەرزی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران نادیارە، بۆ حكومەت باسی ئەو داهاتانە ناكات كە ناگەرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی؟ زیاد لە %70ی نەوتی هەرێمی كوردستان لە سنوری دەستەڵاتی پارتیدایە و داهاتەكەشی نادیارە ئەی بۆ باسی ئەو داتانە ناكرێت؟، ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئێمە وەك پەرلەمان و پەرلەمانتاران نازانین ئەو داهاتانە لە كوێن و بۆ كێ دەچن.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێمان خۆشە لیژنەیەك پێكبهێندرێت بچین سەردانی هەموو مەرزەكان بكەین و داهاتی خاڵە سنورییەكان بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرا بكەین، چونكە ئیمە لەوەدڵنیاین كە ئەو داهاتەی لەژێر دەستەڵاتی پارتیدا هەیە ئەگەر شەفاف بێت و نەدزرێت بتەنها بەشی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دەكات و زیادیشی دەبێت، بۆیە ئێمە دەستخۆشی لەهەر لایەنێك دەكەین باسی داهاتی سلێمانی دەكات بەڵام با داهاتەكانی خۆشیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن، بەلام مەبەستەكە تەنها ناشیرینكردنی سلێمانییە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


