“لە رێككەوتنی پارتی و سەدرییەكان مافەکانی كورد فەرامۆشكراوە”

موقتەدا سەدر و بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: ئەو ڕێككەوتنەی كە پارتی و سەدرو حەلبوسی واژۆیان كردووە لە خاڵەكانی رێككەوتنەكەدا هیچ خالێك لەبەرژەوەندی كورد باس نەكراوە، چونكە خودی سەرۆكی رەوتی سەدر پێشمەرگەی بە میلیشیا ناوبردووە ئەمەش زیانێكی زۆر بە ئەزموونی سیاسی كورد دەگەیەنێت و هیچ باسێكیش لەمادەی 140 نەكراوە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: ئەو رێككەوتنەی كە پارتی لەگەڵ سەدرییەكان و بەشێك لە سونەكان واژۆیان كردووە تیایدا مافە بنەڕەتی و سەرەكییەكانی گەلی كورد فەرامۆشكراون و تەنها گرنگی بە مافە تایبەتییەكانی پارتی دراوە لە بەدەستهێنانی چەند پلەو پۆستێك، لەكاتێكدا خودی (موقتەدا سەدر) پێشمەرگەی بە میلیشیا ناو بردووە بەڵام پارتی لەپێناو بەدەستهێنانی چەند دەستكەوتێكی حزبی ئەو هەموو قوربانیدانەی پێشمەرگەی وەلانا و كردییە قوربانی بەدەستهێنانی پلەوپۆست ئەمەش زیانێكی زۆر لە ئەزموونی سیاسی گەلی كورد دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو رێككەوتنەی پارتی لەگەڵ ئەو دوو لایەن كردوویانە سەرەڕای ئەوەی بووەتە هۆی تێكدانی ناوماڵی شیعەكان لەهەمان كاتیشدا هۆكارە بۆ تێكدانی ناوماڵی كوردی، لەكاتێكدا ئێمە لەیەكێتی نشتیمانی كوردستان هەر لەیەكەم ساتەوە داوای یەكڕیزی و پێكەوە كاركردنمان كردووە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد لە مووچە و بودجە و مادەی 140 و چەندین بابەتی دیكەی گرنگ پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەڵام پارتی ئامادەی ئەو یەكڕیزییە نەبوو.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: چەندین ساڵە هێزە سیاسییەكوردییەكان كار بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان دەدن بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەڵام لە رێككەوتنەكەی پارتی و سەدرییەكان بە هیچ جۆرێك باس لە جێبەجێكردنی مادەی 140 نەكراوە وەك ئەوەی مادەیەكی دەستوری نەبێت و هیچ گرنگییەكی نەبێت، لەكاتێكدا پارتی بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە كوردایەتی تەنها لەئەوانەوە ماوەتەوە بۆ لایەنەكانی دیكە بەڵام نازانن كە لەپێناو بەدەستهێنانی چەند پلەوپۆستێك مەترسییان لەسەر گەلی كورد لە ناوچە دابڕاوەكان دروستكردووە و هۆكار بوون بۆ ئەوەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك بەردەوام بێت لە پۆستەكەی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


