دوایین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە راگەیەندرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم چەندین جار بەڵێنی ئەوەیان بە فەرمانبەران و مووچەخۆران داوە كە لە 25ی هەموو مانگێك دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەن، بەڵام ماوەی دوو مانگە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تائێستا داهاتی فرۆشتنی نەوت نەگەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتەکەیان وپێدەچێت سەرەتای مانگی داهاتوو مووچە دابەشبكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تائێستا داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ئازار نەگەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی هاوكات چاوەڕێدەكرێت لەم هەفتەیەدا ئەو داهاتە بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەکەیان و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەموو ئەگەرەكانەوە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو چونكە سبەی دەستدەكرێتەوە بە دەوامی فەرمی لە بانكەكان و گەنجینەكان بۆ ئەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە بكەن و وردبینی تیادا بكرێت.
دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لەكاتێكدایە كە بە بڕیاری حكومەت دەبوو هەموو 25ی مانگێك دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە بەڵام حكومەت نەیتوانیوە ئەو بەڵێنەی جێبەجێكات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



