
SNN
بەرپرسێکی کۆشکی سپی رايگەياند: سەرۆکی ئەمەریکا کاتێک لە قسەکانيدا وتی”ناکرێت پوتين لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە”، مەبەستی گۆڕینی ڕژێمی رووسیا نەبووە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی سەبارەت بە وتارەکەی جۆ بايدن سەرۆکی رووسيا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا روونکردنەوەیدا و وتی “مەبەستی بايدن ئەوەیە کە پوتن نابێت رێگەی پێبدرێت دەسەڵاتەکانی بەسەر دراوسێکانیدا یاخود ناوچەکەدا بسەپێنێت، لەوەشدا مەبەستی لە دەسەڵاتی پوتن نەبوو لە رووسیادا یاخود گۆڕینی رژێمی رووسیا.”
لە وەڵامی ئەو قسانەی بايدنيشدا، دمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملن رايگەياند: “ئەوە بۆ بایدن نیە بڕیاری لەسەر بدات، سەرۆکی رووسیا لەلایەن رووسییەکانەوە هەڵبژێردراوە.”
دوێنێ، جۆ بايدن سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانەی وتارێکيدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا باسی لەوەکرد: “ناکرێت پوتن لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد “داگیرکارییەکەی رووسیا لە ئۆکرانیا شکستێکی ستراتیژییە بۆ مۆسکۆ”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
9 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
9 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



