
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی ساسی و لێپرسراوانی باڵا و سەركردایەتی و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامان و كادرانی یەكێتی، ئامادەکاری دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك دەستیپێكرد.
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: گرنگی ئەنجامدانی ئەم دیدارە لە گرنگی كەركوك و جوڵەی یەكێتییەوە سەرچاوە دەگرێت چونكە، جوڵەی یەكێتی لە بەغدا وایكردووە هەموو هێزە سیاسییە كوردی و عیراقییەكان حساب بۆ سەنگی یەكێتی بكەن.
وتیشی: ئەم دیدارە بۆ ئەوەیە كە یەكێتی گوێ لەبۆچوونی هەڤاڵ و چین و توێژە جیاجیاكانی كەركوك بگرێت و كاریپێبكات.
هاوكات ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: پێویست نییە باس لە رۆڵ و كاریگەرییەكانی یەكێتی لە سەردەمە جیاوازەكاندا بكرێت چونكە رۆڵی یەكێتی ئاشكرایە، لە شەڕی داعشیشدا یەكێتی و فەرماندەكانی لە ناوچە دابڕاوەكان روبەڕووی داعش بوونەوە و بەهاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە ئەو ناوچانەیان لە داعش پاراست.
دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك پرسی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ناوچە دابڕاوەكان و ژنان لەخۆدەگرێت و 11 لیژنەش گفتوگۆكان دەكەنە راپۆرت و دەیدەنە لیژنەی باڵا و سكرتاریەتی دیداری یەكێتی بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
5 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
5 hours لهمهوپێش


