دادگاى فیدراڵی: دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانى ناوى ئێمه

دادگای فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى “وروژاندنى پرسى سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونى” به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و په‌یامێكى ئاراسته‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه دووربكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانى ناوى له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “دادگای باڵاى فیدراڵیی عێراق ناچێتە ژێر هیچ کاریگەرییەکی سیاسیی و تەواو سەربەخۆیە. ئێمه بەپێی یاسا و بەڵگەی سەلمێنراوی یاسایی لە هەموو پرس و بابەت و تۆمەتبارێک دەڕوانین، به‌بێ ئەوەی حساب بۆ پێگەی سیاسیی و کەسایەتی تۆمەتبار، یان پلەی وەزیفی و پێگەی کۆمەڵایەتی بکه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “دادگا ناچێتە ژێر هیچ کاریگەریی و فشارێکی سیاسییەوە و بڕیارەکانی تەواو سەربەخۆیە جا ئیتر لە بەرژەوەندی تۆمەتبار بێت یان لە دژی”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، “پێویسته لایەنەکان دور بکەونەوە لە پەنابردن بۆ زڕاندنی ناوی دادگا و بەکارهێنانی لە ململانێی سیاسیی و شەڕی راگەیاندنی خۆیان لە میدیا و سۆشیال میدیا”.
به‌یاننامه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوودا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆرترین هێرشى له میدیاكانه‌وه كرده سه‌ر ئه‌م دادگایه و به ناسه‌ربه‌خۆ له قه‌ڵه‌میدا. هاوكات مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حومه‌تى هه‌رێم له نوێترین وتاریدا كه له ئینستیتوتى چاتام هاوس له له‌نده‌ن پێشكه‌شیكرد، هێرشى كرده سه‌ر ئه‌م داگایه و وتى، “دادگاى به‌ناو فیدراڵى”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



