نوێترین زانیاری لەبارەی ئهو شهپۆلى بارانبارینهى روو له ههرێم دهكات

باران بارین لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بهڕێوهبهرایهتى گشتى كەشناسی سلێمانی رایدهگهیهنێت، لە سبەی یەكشەممەوە شهپۆلى بارانبارین دهستپێدهكات، دهشڵێت: “لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە بارانبارین دەستپێدەكاتهوه و تاوهكو كۆتایی هەفتە كاریگەری ئەو شەپۆلە دەمێنێتەوە”.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری بهڕێوهبهرایهتى كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “وەك پێشتر پێشبینی كرابوو لە سبەی یەكشەممەوە كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارین ئاسمانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دهگرێتەوە، كە پێشبینی دەكرێت بڕێكی باش باران لە ناوچەكەماندا ببارێت”.
وتیشى: “بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەو شەپۆلەی روو لە ناوچەكە دەكات لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەكات و ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت و تاكۆتایی هەفتە كاریگەرییهكهى دەمێنێتەوە، ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت”.
وتەكانی بەڕێوەبەرى كەشناسی و بومەلەرزانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمساڵ هێشتا مەترسی وشكەساڵی تێنەپەڕیووە و لەناوچەی گەرمیان وشكەساڵی راگەیەندراوە و هاوكات بەڕێوەبەری بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخانیش جەخت لەوەدەكەنەوە كە بۆ ئەمساڵیش مەترسی وشكە ساڵی لە ئارادایە و بڕی پێویست ئاو لە بەنداوەكاندا گلنەدراوەتەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



