دوای 100 کارمەندە تەندروستییەکە، پارتی بەنهێنی 41 مامۆستای وانەبێژی دامەزراند

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە وەزیری تەندروستی بەفەرمانی بەرپرسلنی پارتی 100 كارمەندی خۆبەخشی بەشێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ بەشێوەی نهێنی دامەزراندبوو، لەهەمان كاتدا پارتی بەنهێنی 41 مامۆستای وانەبێژیشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك دامەزراندووە، ئەوەش لەكاتێكدایە زیاد لە 20 هەزار مامۆسای وانەبێژ لەچاوەڕاوانی دامەزراندندان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریییانەی كە دەست SNNكەوتوون، بەرپرسانی پارتی لە پارێزگای دهۆك داوایان لە وەزیری پەروەردە كردووە ڕەزامەندی بدات بە دامەزراندنی 41 مامۆستای وانەبێژ بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك، لەبەرامبەر ئەوەی كە پێشتر لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بەرپرسانی باڵای پارتی بەڵێنیان بەو مامۆستایانە داوە ئەگەر كار بۆ سەرخستنی لیستی پارتی بكەن ئەوا دایان دەمەزرینن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەبەرامبەر ئەو داواكارییەدا وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندی داوە بەدامەزراندنی ئەو مامۆستایانە كە ژماریان 41 مامۆستایە، هاوكات دامەزراندنەكە بەشێوەی كۆمەڵ نەبووە بەڵكو و ناوبەناو هەرجارەو ژمارەیەكیان دامەزراون بۆ ئەوەی مامۆستایانی دیكە هەستی پێنەكەن.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە مامۆستایانی وانەبێژ لە دهۆك ئەوەیان بۆ پشتڕاستبووەتەوە كە ئەو 41 مامۆستا وانەبێژە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون لەكاتێكدا دامەزراندنی ئەو مامرستایانە لەسەر بنەمای خاڵبەندی و خزمەت نەبووە ئەوەش مامۆستایانی وانەبێژی نیگەران كردووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



