سه‌در هه‌نگاوى یه‌كه‌مى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هاوپهیمانیهتیهكهى نا له‌گه‌ڵ بارزانى

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى، موقته‌د سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم | فۆتۆ: SNN
SNN
پرۆژه نوێیهكى موقته‌دا سه‌در له په‌رله‌مانى عێراق بۆ به‌نایاسایی ناساندنى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌كى قورس و هاوپهیمانیهتییهكهشیان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ئاژانسى هه‌واڵى (المسله) راپۆرتێكى له‌باره‌ى پرۆژه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر به نایاسایی ناساندنى مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له عێراقدا. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “قه‌ده‌غه‌كردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى ده‌خاته به‌رده‌م دوو بژارده‌ى سه‌خت كه بژارده‌ى كشانه‌وه‌یه له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه یان وازهێنانه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل”.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ئیسرائیل و فرۆشتنى به نرخێكى هه‌رزان كراوه و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “به‌هۆى پرۆژه‌كه‌ى سه‌دره‌وه مه‌سعود بارزانى ناچارده‌بێت یان له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه بكشێته‌وه یاخود بۆ هه‌میشه واز له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم بهێنێت به ئیسرائیل و به ئاشكرا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بپچڕێنێت”.
چاوپۆشیكردن له په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و ئیسرائیل له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ى كه زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ربوو له رابردوودا، له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “پرۆژه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در وه‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌وانه‌ى كه پێیانوابوو سه‌در چاوى خۆى داخستووه به‌ڕووى په‌یوه‌ندییه‌كانى بارزانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل”.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى له راپۆرته‌كه‌دا تیشكى خراوه‌ته‌سه‌ر و ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “مه‌حاڵه بارزانى بتوانێت ده‌ستبه‌ردارى په‌یوه‌ندییه‌كانى بێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ربۆیه ئه‌گه‌رى زۆره ئه‌م پرۆژه‌یاسایه هاوپه‌یمانى به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه به‌رێت”.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “پرۆژه یاساكه‌ى سه‌در هه‌ولێر تووشى شه‌رمه‌زارى ده‌كات و بارزانى رووبه‌ڕووى ئه‌وه ده‌كاته‌وه یان سه‌در یان ئیسرائیل هه‌ڵبژێرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “بارزانى تاكه كه‌س نییه كه به‌م پرۆژه یاسایه ناچار به بڕیاردان ده‌كرێت، به‌ڵكو محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم كه لایه‌نى سێیه‌مى هاوپه‌یمانى سێقۆڵییه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكى قورس، چونكه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان باوه‌ڕى به‌وه هه‌یه كه ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكرێنه‌وه”.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق پرۆژهیاسایهكى له‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌كرد بۆ، “به‌نایاسایی ناساندنى په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و سزادانى ئه‌وانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه له عێراق”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


