دامەزراندنە نهێنییەكانی پارتی، نیگەرانی كادرو ئەندامانی ئەو حزبەی بەدوای خۆیدا هێناوە

لۆگۆی پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا برای ئەندامێكی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆ لە بەغدا بە پلەیەكی باڵا دامەزرێندراو هاوكات لە هەرێمی كودستانیش پارتی بە نهێنی دەستیكردووە بەدامەرزاندنی ئەو كەسانەی كە لەبەرپرسەباڵاكانی ئەو حزبە نزیكن لە وەزارەتە جیاوازەكان، ئەمە وایكردووە كە لەناوخۆی پارتی ناكۆی و نیگەرانی دروست ببێت و داوای ڕوونكردەوە لە سەرۆكی حكومەت بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا فەرمانی دامەزراندنی برایەكی ( ئومێد سەباح) بە پلەیەكی باڵا فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچوو، ئەمە وایكردووە كە لەئێستادا نیگەرانی و ناكۆی لەناو كادرانی ئەو حزبە لە پارێزگاكانی هەرێم بەدوای خۆیدا بهێنێت، چونكە پێیان وایە كە ئەو كەسەی دیاریكراوە بۆ ئەو پۆستە بەبێ ئەوەی بەهیچ فلتەرێكی حزبیدا بڕوات ڕاستەوخۆ ئەو پۆستەی پێدراوە لەكاتێكدا كەسانی زۆر بەتواناو شارەزاتر هەبوون كە مافی ئەوان بوو دابمەزرانایە نەك برای ئەندامی شاندێكی پارتی لە بەغدا كە بەتایبەت كاری بۆ دامەزراندنی براكەی كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهەمان شێوە ئەو 100 كەسەی كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا فەرمانی دامەزراندیان بۆ دەرچوو لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی نیگەرانی پارتییەكانی لێكەوتووەتەوە چونكە لەلایەك پێیان وایە كە ئەو دامەزراندن بە شەفافانە نەكراوە بەنهێنی ئەنجام دراوە لەهەمان كاتیشدا پییان وایە كە ڕەچاوی خاڵبەندی و خزمەت نەكراوە بەڵكوو ئەو كەسانە دامەزرێندراون كە نزیك بوون لە بەرپرسانی باڵای پارتی لە بادینان، لەبەرامبەردا كەسانی بێپشت و بێدەستەڵات پشتگوێخراون.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە دامەزرانی 41 مامۆستای وانەبێژ لە پارێزگای دهۆك جارێكی دیكە نیگەرانی ئەندامان و كادرانی پارتی بەدوای خۆیدا هێناوە و پێیان وایە كە پارتی جیاوازی دەكات لە نێوان كادرانی خۆی لە پارێزگای دهۆك و هەولێر و زیاتر گرنگی بە پارێزگای دهۆك دەدات، بۆیە ئەندامان و كادرانی ناوچە و لقەكانی پارتی ئەوانەی كە تائێستا دانەمەزراون بەنیازن لەڕێگەی نوسراوێكەوە داوا لە سەرۆكی حكومەت بكەن ڕوونكراوەیان پێبدات و كۆتایی بەو جیاكارییە بهینێت كە لەدامەزراندنی فەرمانبەران پارتی دەستیپێكردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


