بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و پسپۆڕێكی ئابووریش باس لەكاریگەرییەكانی دەكات

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بانكی ناوەندی عێراقی بڕیاریداوە كە ڕۆژانە بڕێكی زیاتر دۆلار بخاتە بازاڕەكانەوە، پسپۆڕێكی دارایی و ئابووریش باس لەوەدەكات كە مەبەستی بانكی ناوەندی پاراستنی هاوسەنگی نرخی دۆلار و دینارەو هاوكات تاڕادەیەكیش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك لەبازاڕەكاندا.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، شارەزار لە كاروباری دارایی و ئابووری و پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: خستنەبازاڕی بڕێكی زیاتر لە دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە مەبەستی تایبەتی لە پشتەوە، لە لایەك دەیانەوێت هاوسەنگی لەنێوان نرخی دینار و دۆلار ڕاگیر بكەن و لەلایەكی دیكەش بانكی ناوەندی عێراق نایەوێت لەوەزیاتر نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە و 100 دۆلار نزیك ببێتەوە لە 150 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا عێراق ڕۆژانە بڕێكی زۆر نەوت دەفرۆشێت و داهاتەكەشی بەدۆلارە ئەمە وادەكات كە ڕۆژانە بڕێكی زۆر دۆلار بێتە بانكی ناوەندی عێراقەوە، بۆ ساغكردنەوەی ئەو دۆلارەش بانكی ناوەندی بڕێكی زۆری دەخاتە بازاڕەوە، ئەمە وادەكات كە هاوسەنگی لەنێوان نرخی دینار و دۆلاردا جێگیر ببێت.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی ڕوونكردەوە، خستنەڕووی زیاتری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە تاڕادەیەك كاریگەری لەسەر نرخی كاڵاو شەمەك دەبێت و نرخەكان هەرزانتر دەكات، بەتایبەت ئەو كاڵاو شەمەكانەی كە بە دۆلار لەدەرەوە هاوردە دەگرێن، چونكە كاتێك نرخی دۆلار هەرزان بیت و ئەوا ڕاستەوخۆ نرخی ئەو كاڵاو شەمەكانەش هەرزان دەبێت كە بە دۆلار كڕدراون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


