
بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
رێكخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، زه‌نگى مه‌ترسى له هه‌رێمى كوردستان لێدراوه و زلهێزه‌كانى جیهان دڵخۆش نین به‌وه‌ى هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشێت، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “زه‌نگى مه‌ترسى لێدراوه و پێویسته به‌رپرسانى هه‌رێم واز له خۆسه‌رى له فرۆشتنى نه‌وت و غازدا بهێنن”.
رێكخراوى دۆر بۆ زانیارى نه‌وتى كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران، سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان و هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان كراوه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “دواپیشهاتى خراپ لەبارەى مەلەفى نەوتەوە، کشانەوەى گەورە کۆمپانیاى ئەمریکى ئیکسۆن مۆبیل بوو بە نهێنى لەکوردستان، پیشانى دەدات “یەکێک لەزلهێزترین کۆمپانیا نەوتیەکانى جیهان دڵخۆش نیيە بە “وەبەرهێنانى ڕیسکدار” لەکەرتى نەوت و غازى هەرێمى کوردستان”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “چۆن هاتنى ئیکسۆن کاریگەرى مەعنەوى گەورەى هەبوو لەسەر دروستبوونى خواستى وەبەرهێنانى نەوتى لە هەرێمى کوردستان، ئاواش پێچانەوەى جانتاکەى خواستەکە تووشى لاوازى و ترس و دڵەڕاوکێ دەکات”.
باس له‌وه‌شكراوه، “ئەمڕۆ مەلەفى غازى سروشتى زۆترین مشتومڕى لەسەرە، ئێمە لە رێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نەوتى کوردستان، لەساڵى 2019 وە بەڕاپۆرت و بەچەندین داتاى جیاواز بۆ حکومەت راى گشتیمان سەلماند، ئەم مەلەفە نابێت وەکو نەوت مامەڵەى لەگەڵ بکرێت، درکمان بەو مەترسیە گەورەیە کردبوو کە بەرۆکى خەڵکى کوردستان و حکومەت دەگرێت، ئیستاش کاتێک کە دەبینین خواستە کەسیەکان زاڵن بەسەر ئەم دۆسیەیەدا زیاتر دوودڵى و نادڵنیایى لە ئایندەى ئەم مەلەفە رووبەڕومان دەبێتەوە. هاوکات ئەو یەکانەى چاودێرى هاوشێوەى “دیلۆیت” نابێت ببنە هۆکارى دڵخۆشى لەکاتێکدا بە بەرژوەندى حکومەتى هەرێمى کوردستان کاردەکەن و یارى بە ژمارەکان دەکەن، کە ئێمە پاش جەژن بە بەڵگەوە هەندێک شتیان بۆ راى گشتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لەهەولێرى پایتەخت بۆ بەرێزتان و نوێنەرى وڵاتان ئاشکرا دەکەین”.
رێكخراوى دۆر له به‌یاننامه‌دا ئاماژه‌یان به‌وشكردووه، “ئێمە لە رێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نەوتى کوردستان، کە لەساڵى 2014 وە نزیکەى 30 راپۆرتمان لەسەر کەرتى نەوت هەبووە و چاودێربووین بەسەر کەرتى نەوتەوە هەبوو سەربارى هەموو ئاستەنگەکان، پێشنیار دەکەین:هەرێمى کوردستان واز لەخۆسەرى لەپرسى هەناردەى نەوت و وەبەرهێنان لەغازى سروستى بهێنێت، لەگەڵ عێراق بگاتە “رێکەوتنێکى دادپەروەرانە”، چونکە کشانەوەى ئیکسۆن مەعنەویەن پیشانى دەدات خواستى جیهانى ئەوەیە هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن بکات، چەمکى وەبەرهێنان و فرۆشتنى نەوت و غازى “ریسکدار” کۆتایى هاتووە”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “بەپێچەوانەوە، بەردەوامى ئەم دۆخە واتا “خۆسەرى لەکەرتى نەوت و غاز” دەرئەنجامەکانى بەزیانى گەورە بۆ سەر هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێم و کۆى قەوارەى دەستورى هەرێمى کوردستان دەشکێتەوە، زیانە دارایى و سیاسیەکانى کاریگەرى گەورەى مێژوویى لەسەر هەرێمى کوردستان جێدەهێڵێت”.
هاوكات وریا حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى دۆر له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “وه‌ك چۆن له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌مان پێكردووه زه‌نگى مه‌ترسى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم كوردستان لێدراوه و پێویسته وازبهێنن له سیاسه‌تى فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێم به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


