بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری کارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەکانی تەندروستی لە سلێمانی کۆبووەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەری کارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەکانی تەندروستی لە سلێمانی کۆبووەوە، کە ماوەی چەند رۆژێکە لە بەرامبەر پشتگوێخستن، جیاكاری و دانەمەزراندنیان لەلایەن حكومەتەوە بایکۆتیان راگەیاندووە.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی كارمەندە خۆبەخشەكان داواكارییەكانیان خستەڕوو و رایانگەیاند، حكومەت كارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەكانی تەندروستی لە سلێمانی پشتگوێخستووە و جیاكاری دەكات لەنێوان شارەكاندا. مافی كارمەندانی ئەم سنوورە دەخورێت و لە بەرامبەریشدا لە چەند رۆژی رابردوودا بە پشتگیری لایەنێكی سیاسی و لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەكان و بە فەرمانێکی نهێنی دەیان خۆبەخش لە دهۆك دامەزراون.
لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لە شێوازی كاركردنی حكومەت دەربڕی و رایگەیاند، جێگەی سەرسوڕمانە حكومەت بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵكی سلێمانی دەكات. تەنیا بە سزادانی موچەخۆرانەوە ناوەستێت و دەست بۆ كەرتی تەندروستی دەبات كە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە. خەرجنەكردنی شایستەداراییەكانی كۆمپانیاكان و دابیننەكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانیش بۆ سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین هەر لەچوارچێوەی ئەو دۆخە سەپێنراوەدایە كە بەسەر ئەم ناوچەیەدا هێنراوە. بەڵام دڵنیاتان دەكەم ئەم دۆخە هەروا تێپەڕنابێت و مایەی قبوڵ نییە. هەموو رێگایەك لەپێناو ژیانی خەڵكەكەمان دەگرینەبەر و هەرشتێك بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتییانمان بێت دەیكەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ كارمەندانی خۆبەخش و داواكارییە رەواكانیان دووپاتكردەوە و وتی، بە هەمووشێوەیەك لەگەڵتانم و پشتگیریتان دەكەم. پزیشك و كارمەندانی تەندروستی شایستەی رێز و خزمەتكردنن نەوەك سزادان. بەڵێنتان پێدەدەم كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە دەهێنین و سازش لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك ناكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


