
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە خۆلبارینەی ڕووی لەناوچەكە كردووە بەدرێژاریی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت لەكاتەكانی شەو تا بەیانی كاریگەرییەكەی بەرەو لاوازی و كەمبوونەوە دەچێت، هاوكات ئاسمانیش لەنێوان ساماڵ و نیمەچە هەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش 29 پلە تێدەپەڕێنێت.
ئاسۆ كەمال، بەڕیوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە چڕەی خۆڵبارین کە ڕووی لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی كردووە بەدرێژایی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە، بەڵام لەكاتەكانی شەو تا بەرەبەیانی سبەی كاریگەرییەكان بەرەو لاوازبوون و كەمبوونەوە دەچن لەگەڵ ئەوەشدا ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتەكانی نیوەڕۆ بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە مەودای بینین بۆ نزیكەی 300 مەتر كەمدەبێتەوە بەڵام سەرلە ئێوارە مەودای بینین تاڕادەیەك زۆرتردەبێت لەگەڵ كەمبوونەوەی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەكە، هاوكات خێرایی با لە نێوان (10-30) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت بە ئاراستەی باكووری خۆرئاوا.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو نزمترین پلەی گەرمی 22 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراویش 29 پلەی سیلیزی تێدەڕێنێت بەڵام بەشێوەیەكی گشتی سبەی سێشەممە دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


