
SNN
دەستەی کەشناسی عێراق رايگەياند: لە دوانيوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارين کۆتای دێت، شارەزايەکی کەشناسيش دەڵێت “پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “شەپۆڵی خۆڵبارین وردە وردە لە نیوەڕۆی سێشەممەوە نامێنێت.
هەروەها، ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه خۆڵبارین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: له سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 و نزمترین پله‌ش 17 پله‌ی سیلییزی ده‌بێت، ھه‌ولێر 32 به 19 پله، دھۆك 31 به 18 پله، ھه‌ڵه‌بجه 32 به 18 پله، كه‌ركوك 34 به 23 پله ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان 36 به 23 پله ده‌بێت، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین 30 به 18 پله ده‌بێت هه‌روه‌ها له سنووری ئیداره‌ی سۆران 29 به 17 پله، خێرای با له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره مامناوه‌ند و چالاك ده‌بێت به‌خێرای 15 تا 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


