وه‌ڵامێكى تووند له ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا

ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێم پێشێلى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانى نه‌كردووه و به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق كارده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم وه‌ڵامى به‌غداى داوه‌ته‌وه له‌ڕووى یاساییه‌وه له‌باره‌ى پرسى هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و خاوه‌ندارییه‌تى كێڵگه نه‌وتییه‌كان و تێیدا هاتووه، “یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێم پێشێلى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانى نه‌كردووه و به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق كارده‌كات. بەگوێرەی ماددەکانی 110 و 112ی دەستوور نەوت تەنیا لە دەسەڵاتی بەغدا نییە”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم موڵكى هه‌رێمى كوردستانن و ده‌رهێنانى نه‌وت تێیاندا كارێكى نایاسایی نییه”.
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “سه‌رجه‌م ئه‌و كێڵگانه‌ى كه له دواى ساڵى 2005ه‌وه كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتییان تێدا ده‌كرێت به‌پێى یاسا موڵكى هه‌رێمى كوردستانن”.
به وته‌ى دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن، “مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆسیه‌ی نه‌وت و پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق ساڵی 2005 یه‌كده‌گرێته‌وه، مادده‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22ی ساڵی 2007، كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق ناكۆك نییه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


