پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كه‌ى پارێزگارى سلێمانى نرخى به‌نزین به جێگیرى ماوه‌ته‌وه

بەنزین
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى جه‌ژنه‌وه نرخى به‌نزین وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه چونكه هاتنى به‌نزینه‌كه‌ى به‌غدا راگیراوه و خواستیش زۆرتربووه له‌سه‌ر به‌نزین.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى نیسان، بە SNNی راگەیاند، “لەئێستادا نرخی بەنزین بەهەر سێ جۆری سوپەر و موحەسەن و نۆرماڵ بەجێگیری ماوەتەوە، بەجۆرێك لیترێك بەنزینی سوپەر هەزار و 100 دینار و موحەسەن هەزار و 25 دینار و نۆرماڵیش 900 دینارە. هاوكات، بەهۆی ئەوەی مانگی رەمەزان كۆتایی هاتووە و خواست لەسەر بەكارهێنانی بەنزین زیادیكردووە و لەگەڵ ئەوەشدا لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی بەنزین هێشتا بەرزە، بۆیە لە ئێستادا ناتوانین نرخی بەنزین دابەزێنین”.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى جێگرى نرخى به‌نزین و كهمنهبوونهى وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “راگرتنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغدا هۆكارێكی دیكەیە كە نەتوانریت نرخی بەنزین هەرزان بكرێت، چونكە پێشتر زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزینی 690 دیناریمان بۆ دەهات، بەڵام ئێستا بەهۆی دروستبوونی گرفت لە پاڵاوگەی كەڵەك و كارگروپ ناتوانرێت ئەو بەنزینە رەوانەی هەرێم بكرێت، ئەوەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ ئەوەی نەتوانرێت نرخی بەنزین هەرزان بكرێت، لەكاتێكدا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، رۆژانە پێویستمان بە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین دەبێت”.
وتەكانی وتەبێژەكەی بەنزینخانەكانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە لەدواین چاوپێكەوتنی ته‌له‌فزیۆنیدا د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، “باسی لەوە كردبوو كە نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر هەرزان دەبێت له‌دواى جه‌ژنه‌وه”، له‌دوای ئەوەی لەڕابردوودا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ هەزار دیناری تێپەڕاند.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


